بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ئایەتووڵڵا محمدی ئیمامی کاشانی" لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران دا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ڕاپەڕینی ئیسلامی لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٥٧ ی خۆری واتە ١١ی مانگی فیوریەی ساڵی ١٩٧٩ی زایینی بەری گرت لە وەدی هاتنی ئامانجی نەگبەت و تێکدەرانەی ملهوڕان بەڕاشکاویش وتی : هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئیسلامی ئێران خەڵکی ناوچەکەو وڵاتانی ئیسلامیش لەبەرامبەر پیلانی زایونیست و ئەمریکیەکان لە ناوچەدا خۆڕاگریان کرد.
ڕاپەڕینی شکۆمەندانەی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی خۆری سەرکەوت.
گوتاربێژەکەی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پیلانی دانووستانی سەدە لەڕاستی دا ڕووڕەشی و سەرشۆڕی سەدەیە بۆ ئەمریکاو ڕژیمی زایونی بەڕاشکاوی وتی : خەڵکی ناوچەکەو فەلەستین بەربەرەکانی دەکەن لەگەڵ ئەم گەڵاڵە ئەمریکی - زایونی یە .
دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا پەردەی لادا لە گەڵڵاڵەی سازانی ناسراو بە "دانووستانی سەدە" کە بریتی یە لە پەیوەستکردنی سەرجەم قودس و شارۆچکەکانی هەڵکەوتوو لە لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بە خاکی بندەستی ڕژیمی زایونی و لەبەرچاونەگرتنی مافی گەڕانەوەی پەرتەوازەو دەربەدەرە فەلەستینیەکان بۆ خاکی باب و باپیرانیان.
زۆر لە وڵات و کەسایەتی و کاربەدەستانی ڕامیاری و ئایینی لەسەرانسەری جیهان بەتایبەت موسوڵمانەکان ئەو پیلانەیان شەرمەزار کردوە.
..........
340